AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٦ ٠٩:٠٠

بۆ هاتوچووی هەرێمی کوردستان و ئێران:

مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا

مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا

فەرمانداری مەریوان، لە ڕاگەیێندراوێکدا مەرجەکانی هاتوچۆی موسافری لە سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە لە فەرمانداری مەریوان بڵاوی کردووەتەوە، بەڵگەی پێویستی داواکاران بریتی لە، داخوازی بە شێوەی نوسراو، پاسپۆرت، ناسنامە، بەلگەی ئەنجامی تێستی نەرێنی کۆرۆنا، پێشکەش کردنی بەلگەی پێویست بۆ سەلماندنی چالاکی لە ئیشی بواری خزمەتگوزاری، بەڵێندەران، ئەندازیاران، بازرگانان لە هەرێمی کوردستانە.

بە گوێرەی ئە ڕاپۆرتە، پێشەکش کردنی خزمەت بەس بۆ هاوڵاتیانی شاری مەریوانە، کەواتە ئەبێ سەرجەم داواکاران بەڵگەی پێویستی نیشتەجی بوونی خۆیان لە مەریوان بسەلمێنن.

کەسانێک کە دانیشتووی مەریوان نین ئەبێ لە ڕێگای ئیدارەی پارێزگاوە مۆڵەتی هاتوچۆ وەربگرن.

ناونووسی داواکاران بەس لە ڕۆژانی تاک و چوونە دەرەوە لە سنوور لە ڕۆژانی جووت ئەنجام دەدرێت.

News ID 39337

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha