یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سوریا دیاری کرا

دەوڵەتی جۆ بایدن ئەتان گۆڵدریچی وەکوو یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوە لە کاروباری شام دیاری کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە هەڵبژاردنی ئەتان گۆڵدریچ وەکوو بەرپرسی کاروباری شام لەم وەزارەتخانە هەواڵی داوە. گۆڵدریچ پێشتر دیپلۆماتی باڵای ئەم وڵاتە لە ئەمارات بوو.
گۆڤاری ئەلمانیتۆر وێڕای ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە سووریا لە دەوڵەتی نوێ نەگۆڕاوە، وتی: ئەم گۆڕانی بەرپرسیاریەتییە بە واتای گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا نییە.
بەرپرسانی دەوڵەتی جۆ بایدن ئەگەری چوونە دەرەوەی پیش وەختە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریای ڕەت کردەوە و وتوویانە بەشداری ئەوان تا بەزینی تەواوی داعش درێژەی هەیە.
بەڵام چوونە دەرەوەی لە ناکاوی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان بۆتە هۆی نیگەرانی بەرپرسە کوردەکانی سووریا.
دەوڵەتی ئەمریکا لە پەنای بەرپرسانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سووریا، ژمارەیەک نێردراوی بۆ پێوەندی لە گەڵ کوردانی سووریا بۆ ئەم ناوچە ناردووە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بە جۆی هوود یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین بکەین.

News Code 39274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =