AP ١٤٠٠ خەرمانان ٣١ ٠٩:٢٦

لە دیداری بەرپرسی باڵای یەکێتی ئەورووپا هاتە ئاراوە:

ڕەخنەی توندی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەڵسوکەوتی ناسازێنەری ئەمریکا

ڕەخنەی توندی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەڵسوکەوتی ناسازێنەری ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوە کارێکی ئەستەم نییە کە ئەمریکییەکان بەڵێنەکانی خۆیان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ بکەن و سێ وڵاتی ئەورووپیش کۆتایی بهێنن بە بێ کردەوەیی خۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزپ بورل لە درێژەی دیدارەکانی ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی حەفتا و شەشەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دیدار و سەبارەت بە پرسی جیاواز لەوانە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد: بەداخەوە هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانی بایدن تا ئێستا لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناسازێنەر بووە. بایدن سەرەڕای ئەوەی کە بە قسە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ترامپ گرتووە بەڵام لە کردەوەدا لە بەرانبەر ئێران هەر ئەو سیاسەتەی بردووەتە پێشەوە.

شیاوی ئاماژەیە کە وەزیری دەرەوەی ئێران هەر دوێنێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکە دیدار و گفتوگۆی ئەنجام داوە.

News ID 39249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha