17397  کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 344 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 17397 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 344 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 117 هەزار و 526 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 442 هەزار و 232 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 792 هەزار و 117 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha