بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 391 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 117 هەزار و 182 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 424 هەزار و 835 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا چوار ملیۆن و 764 هەزار و 998 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment