تورکیا 9 پەنابەری خەڵکی پاوەی ڕادەستی بەرەی نوسرە کردووە

پۆلیسی تورکیا 9 پەنابەری کوردی خەڵکی پاوەی کە لە نزیکی ئەستەنبۆڵ دەستگیر کردووە، لە جیاتی دیپۆرت بۆ ئێران ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا 9 گەنجی خەڵکی پاوەی لە جیاتی گەڕاندنەوە بۆ ئێران، ڕادەستی گرووپی توندڕەو و تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە باکووری سووریا کردووە.

ئەو 9 کەسە کە بە شێوەی یاسایی چوونەتە تورکیا و مۆڵەتی مانەوەی سێ مانگەیان هەبووە و دەوترێت کە ویستوویانە دواتر بچنە ئەورووپا، بەڵام دوای دەستگیر کردنیان ڕادەستی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کراون.

بنەماڵەی ئەو کەسانە کە هەواڵێکی وردیان لە شوێنی مانەوەیان لەبەردەستیان نییە، نیسبەت بە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان نیگەرانن.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاپۆرتیان داوە کە گرووپی نوسرە بۆ ئازاد کردنی هەر یەک لە ئەو پەنابەرانە دوو هەزار دۆلارە داوا کردووە.

News Code 39182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =