18021 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 453 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 18021 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 453 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 116 هەزار و 72 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 378 هەزار و 408 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 682 هەزار و 704 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =