16654 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 444 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 16654 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 444 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 113 هەزار و 824 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 275 هەزار و 567 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 538 هەزار و 419 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 39070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =