بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هێزەکانی سوپای عێراق هەروەها درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکانی خۆیان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە. لە هەمان پێوەندیدا، ناسر غنام فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار لە گەییشتن بە دەستکەوتی نوێ لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە هەواڵی داوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار ڕایگەیاندووە کە هێزە عێراقییەکان دویا پاک کردنەوەی بیابانی ئەنبار لە دەستی پاشماوەکانی داعش توانیان بەتواوەتی بەسەریدا زاڵ بن و کۆنترۆڵ بکەم. ناوبراو وتی: ئێستاکە، هیچ تیرۆریستێک لە بیابانی ئەنبار بوونی نییە.
غنام لە درێژەدا وتیشی: هێزەکانی سوپای عێراق لە ڕەوتی دوایین ئۆپراسیۆنی خۆی لە دژی پاشماوەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار وێڕای تێکشکاندنی چەند ئۆتۆمبیلی ئەو تیرۆریستانە، ڕێژەیەک بەرچاو چەک و تەقەمەنیش بدۆزنەوە و دەستی بەسەردا بگرن.
Your Comment