27579 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 583 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 27579 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 583 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 111 هەزار و 257 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 156 هەزار و 986 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا چوار ملیۆن و 394 هەزار و 83 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38987

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha