موقتەدا سەدر داوای بەشداری میلیۆنی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا داوای بەشداری میلیۆنیی خەڵکی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی پێشوەختەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە، هەڵویستێکی نوێی گرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان پێشوەختەی کرد.

ناوبراو داوای کرد کە خەڵک بەشداریی میلیۆنیان لە هەڵبژاردنەکان هەبێت. سەدر وتی: ئێمە ئەبێ شۆڕشێکی هەڵبژاردنی لە ڕۆژی هەڵبژاردن ببینین.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە بڕیاری خۆی بۆ گەمارۆی هەڵبژاردنەکان و بەشداری نەکردن تێێدا پاشگەز بووەتەوە. ناوبراو وتی: لە بەرژەوەندی وڵاتە کە لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەین. کەواتە بە بڕیارێکی پتەوەوە بڕیاری بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەەلەمانی پێشوەختەمان دا.

News Code 38915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =