AP ١٤٠٠ خەرمانان ٩ ١٠:٤٧

گرووپی "دیلان ورمێ" پلەی یەکەمی دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەدەست هێنا

گرووپی "دیلان ورمێ" پلەی یەکەمی دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەدەست هێنا

سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری "دیلان ورمێ" لە وەدەستهێنانی دوو پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەڵپەڕژکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا لە ئەمریکا و ئۆسترالیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سدیق ئەکبەری سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری دیلان ورمێ ڕایگەیاند کە لە دوو ساڵی دواییدا بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە فێستیڤاڵە فۆلکلۆرەکانی هەڵپەڕکێ و مۆسیقا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوون.

ناوبراو دریژەی دا: ئەو گرووپەی ئێمەس ئەمساڵ توانی بە بەشداری لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە بەشی هەڵپڕکێی فۆلکلۆر و مۆسیقا پلەی یەکەمی کێبڕکێیەکان وەدەست بهێنێت.

ئەکبەری وتیشی: قۆناغەکانی وێنەگری کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چووبوو، بە یارمەتی و هاوڕێی ستۆدیۆ ڕۆژبین، بە سەرپەرشتیاری ئەرشەد نیروومەند، ئامادە کرا.

سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری "دیلان ورمێ" سەبارەت بە شانازییەکانی ئەو گرووپە ڕایگەیاند:لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەرمەنستان لە ساڵی 98 لە دوو بەشی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ پلەی یەکەممان بەدەست هێنا. هەروەها لە فێستیڤاڵی گەورەی ئیسپانیا پلەی دووهەممان دەست خست و ساڵی ڕابردووش مۆڵەتی ئەندامێتی فەرمی لە ئەنجومەنی فۆلکلۆری ئەورووپامان وەرگرت.

News ID 38901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha