ناوچەکە خەریکە گۆڕانکاری زۆر بە خۆیەوە دەبینێت/کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە ناوچەکە خەریکە گۆڕانکاری گەورە بە خۆیەوە دەبینێت، وتی: پێکدادان و کێشەکان لە ناوچەکە دەگاتە یەک ئەنجام و ئەویش زەرەری هەموو لایەنەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر ئاژاوە و پێکدادانەکان لە ناوچەکە لێدوانی دا. ناوبراو وتی: پێکدادان و ئاژاوەکان لە ناوچەکە دەگاتە یەک ئەنجام و ئەویش زەرەری هەموو لایەنەکانە.

بە وگێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ساڵح درێژەی دا: لە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی بەغدا دەسخۆشی دەکەین. ناوچەکە پێویستی بە رێکوپێک کردنەوە و ڕێکخستنی نوێیە کە لەسەر هاوبەشییەکان پێک هاتبێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی بە ئاماژە بە نزیک بوونی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ئەو وڵاتە، وتی: هەڵبژاردنەکان ئەبێ ببێتە خاڵێکی دەسپێک بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ دۆخی ئێستا. بێ گومان هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەگەل کێشەی زۆر بەرەوڕوویە. ئێمە هیچکات ئەو کێشانە بە بچووک نابینین و بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەول دەدەین.

News Code 38886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha