AP ١٤٠٠ خەرمانان ٦ ٢١:٣٥

پاش کۆتایی کۆبوونەوەکە؛

بڵاوکراوەی کۆتایی لوتکەی بەغدا / تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆڕبەندە

بڵاوکراوەی کۆتایی لوتکەی بەغدا / تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆڕبەندە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغدا کە بە بەشداری 9 وڵاتی میسر، ئێران، عەرەبستان، ئوردون، قەتەر، ئەمارات، کوەیت، تورکیا و فەڕەنسە بەڕێوە چوو، بڵاوکراوەی کۆتایی خۆی دەرکرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلعەهد، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەغدا کە بە بەشداری 9 وڵاتی میسر، ئێران، عەرەبستان، ئوردون، قەتەر، ئەمارات، کوەیت، تورکیا و فەڕەنسە بەڕێوە چوو، بڵاوکراوەی کۆتایی خۆی دەرکرد.

گرینگترین خالەکانی ئەم بڵاوکراوە ئەمانەن:

بەشداربووان لەم کۆبوونەوەدا داکۆکیان کردە سەر پێویستی یەکگرتوویی هەوڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لە سەر ئاسایش و هێمنایەتی ناوچە دەبێت.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە لە بەغدا نیشاندەری ئەوەیە کە عێراق سیاسەتی هاوسەنگی و هاوکاری ئەرێنی لە پێوەندییە بیانییەکانی گرتۆتە بەر.

بەشداربووان پشتیوانی خۆیان لە هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق لە بەهێزکردنەوەی ڕێکخراوە عێراقییەکان ڕاگەیاند.

بەشداربووان داکۆکیان کردە سەر کێشە هاوبەشەکان و ئەوەی کە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەم کێشانە بە پێی ئاسایش و بەرژەوەندی هاوبەش مومکین دەبێت.

هەروەها بەشداربووان داکۆکیان کردە سەر پشتیوانی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ نۆژەن کردنەوەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

بەشداربووان ڕێزیان لە هەوڵی دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم گرت و دژایەتی خۆیان لە گەڵ تیرۆریزم ڕاگەیاند.

هەروەها داکۆکی کرایە سەر درێژەی هاوکارییەکان بە مەبەستی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کۆرۆنا.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە ئەم وڵاتانە سەبارەت بەو قەیرانانەی کە بە بۆنەی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرم بوونی گۆی زەوی پێک هاتووە، ڕێککەوتن.

News ID 38869

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha