AP ١٤٠٠ خەرمانان ٦ ١٤:١٧

ڕێبەری باڵای ئێران:

ئەمریکا لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا گورگێکی دڕندەیە

ئەمریکا لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا گورگێکی دڕندەیە

ڕێبەری باڵای وڵات لە گەڵ شاندی وەزیرانی کابینەی دەوڵەتی سەید ئیبراهیم ڕەیسی دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: ئەمریکا لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا گورگێکی دڕندەیە و بە ئاماژە بە دۆخی دڵتەزێنی ئەفغانستان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو دۆخێکدا لایەنگری گەلی ستەم لێکراو و موسڵمانی ئەفغانستانە و پەیوەندی ئێمە لە گەڵ دەوڵەتەکان، پەیوەندی بە هەڵسوکەوت و پەیوەندی ئەوان لە گەڵ ئێران هەیە.

ڕێبەری ئاماژەیان دا کە دۆخی وڵات دژوارە بەڵام بە هەوڵ و تەقالای ماندوویی نەناسانە و پشت بەستن بە خودا دەبێ بە سەر کێشەکاندا زاڵ ببین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی چەندین ڕاسپاردەی بە کابینەی دەوڵەتی نوێی ئێران دا و تیان: دەبێ بەرپرسانی دەوڵەتی لە ناو خەڵکدا بن و ڕاستەوخۆ گوێ بیستی کێشەکانی خەڵک بن .

جەختیشیان کرد کە دەبێ بەرپرسانی دەوڵەتی ژیانی سادەی وەک خەڵکیان ببێت و دەبێ خۆیان ببوێرن لە ژیانی میرانە و باسی کێشەکان و ڕێگاچارەکانی گرفتەکان بۆ خەڵک بکەن و لە گەڵ خەڵکدا ڕوو ڕاست بن و بێ هیوایان نەکەن.

هەروەها داوای لێبوردن لە خەڵک لە کاتی هەڵەکردندا دەبێ شێوازێک لە هەڵسوکەوتی بەرپرسان بێت.

ڕێبەری ئەوەشیان وت کە یەکمایەتی گرینگی وڵات سەرەتا کێشەی ئابوورییە و دواتر دەبێ پرسە فەرهەنگی و میدیایی و زانستییەکان چارەسەر بکرێن ئەگەرچی ئێستا بابەتێکی تەواو بەپەلە و گرینگ هەیە کە ئەویش بریتیە لە پرسی کۆڕۆنا و تەندروستی خەڵک.

News ID 38860

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha