مەرگی دڵتەزێنی بنەماڵەیەکی کورد لە ئیرلەند

مێدیاکانی ئیرلەند هەواڵی مەرگی دڵتەزێنی بنەماڵەی دکتۆر کارزان و نەژیارڤان شەهیدن و کچەکەیان لینایان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی ئیرلەند هەواڵی دڵتەزێنی بنەماڵەیەکەی کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتەیان بڵاو کردەوە کە بە پێی ئەو هەواڵە یۆناس لاوی 42 ساڵان کە کێشەی مێشکی هەبووە، بە خێرایی 120 کیلۆمەترەوە لە ڕێگای دوبلین-گالوی و بە پێچەوانەی ڕێگای چوونی جادەکە، لە ئۆتۆمبیلەکەی خوڕیوە و بە زووییش لە دادگا بە بۆنەی لێخوڕینی مەترسیدارەوە لێپرسینەوەی لێدەکرێت، ئۆتۆمبیلەکەی خۆی دەکوتێتە ئۆتۆمبیلی بنەماڵەی کارزاندا کە بەهۆیەوە دکتۆر کارزان و ژنەکەی و کچەکەیان گیانیان لەدەست دەدەن.

شەهین قاسم نەژیارڤانێکی باڵا و لێهاتوو و کارزانی سەباحیش کە لەم دواییەدا دکتۆراکەی وەرگرتبوو و بۆ خولی سەروو دکتۆرا وەرگیرابوو.

ڕۆژنامەی ئیندیپندنتی ئیرلەند بنەماڵەی دکتۆر سەباحی بنەماڵەیەکی خۆشەویست و خاوەن رێز لە گالۆی وەسف کردووە.

News Code 38789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =