بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زبەیر نیک نەفس یاریزانی هێڵی بەرگری وەرزی ڕابردوو یانەی فوولاد کە یاریی باشی ئەنجام دابوو، بە واژۆ کردنی گرێبەستێکی دوو ساڵە چووە ڕیزی یانەی ئیستقلالی تاران.
ئەو یاریزانە 28 ساڵە لە یانەکانی زەوب ئاهەن و پیشەی نەوتی ئابادان یاریی کردووە.
وریا غەفووری یاریزانی دیکەی سنەیی یانەی ئیستقلال لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە ئەو یاریزانە هاوشارییەی خۆی بەخێر هاتنی کرد.
Your Comment