AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٤ ٠٩:٠٩

ئەبومحەمەد جەولانی کێیە؟

تەحریرولشام لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵی ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا

تەحریرولشام لە هەوڵدایە بۆ کۆنترۆڵی ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا

سەرکردەی گرووپی بەرەی نوسرە(تەحریرولشامی ئێستا) ڕایگەیاندووە کە ئەو گرووپە ئامادەیی هەیە ناوچەی عەفرین، جرابلۆس و ئەلباب کۆنترۆڵ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو محەمەد جەولانی، سەرکردەی گرووپی تەحریرولشام لە دیدار لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆچبەر و ئاوارەکانی پارێزگای حەلەب لە مەبەستی ئەو گرووپە بۆ کۆنترۆڵی ناوچەی عەفرین، جرابلۆس و ئەلباب لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

بە پێی نووسراوی میدل ئیست نیوز، جەولانی پاگەندەی کرد کە خەڵکی دوو ناوچەکە کە بەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا داگیر کراوە و ناوچەی " قەڵغانی فرات" و " لقی زەیتوون" ناسراوە و ئێستا لە کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەو وڵاتەیە، خوازیاری چوونی گرووپی تەحریرولشام بۆ ناوچەکانیانن.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە گفتوگۆ لەگەل ئەلعەرەبی جەدید داکۆکیان کرد: لەئەو کۆبوونەوە کە لە نێوان جەولانی و کەسانی ناسراوی دەڤەری باکووری و ڕۆژاوایی حەلەب لە شەشی ئووتی ئەمساڵ لە نزیکی سنووری بابولهوی لە سنووری تورکیا بەڕێوە چوو، جگە لە جەولانی، ئەبوو حەسەن وتەبێژی سەربازی ئەو گرووپە و ئەبوو قەتیبە بەرپرسی تەحریرولشام و 35 کەس لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی حەلەب ئامادە بوون.

جەولانی لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ئەو بابەتە گرینگە کە یەک هێز و یەک بەڕێوەبەرایەتی هەبێت تا هەموو ناوچەکان ئازاد بکرێن و لەلایەن دژبەرانی دەوڵەتی سووریاوە ئیدارە بکرێن، ئێستا ئێمە دەبینین جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئەدلەب و ناوچەی قەڵغانی فرات و چڵی زەیتوون هەیە، جیاوازی لەوەدایە کە لە ئەدلەب یەک بەڕێوەبەرایەتی هەیە بەڵام لە ئەو دووناوچەکەی دیکە چەندین بەڕێوەبەرایەتی و هێز دەبینرێت و ئەو ناوچەگەلە بە پێچەوانەی ئەدلەب کە تێیدا هەموو کێشەکان چارەسەر بووە، پڕە لە ئاژاوە و مەترسیی ئەمنیەتی، کۆمەڵایەتی و سیاسی .

سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام زیادی کرد: ئێمە دەیان جار باوەشی خۆمانمان بۆ کەسانی دانیشتووی ناوچەی قەڵغنای فرات و چڵی زیتوون کردەوە و ئەمڕۆکەش هەر لە سەر هەڵوێستی خۆمانین، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی دانیشتووی ئەو ناوچەک سەرەڕای لەمپەرەکان بیانەوێت یەک بگرن، ئەوە دەکرێت.

لە بەرانبەردا، سەرجاوەیەکی ئاگادار لە سوپای ئازادی سووریا و هاوپەیمانی تورکیا بە عەرەبی جەدیدی وتووە: پاگەندەکانی جەولانی سەبارەت بە داخوازی خەڵکی دوو ناوچەی قەڵغانی فرات و چڵی زەیتوون درۆیە و هیچ کۆبوونەوە یان پێوەندییەک لە نێوان تەحریرولشام و گرووپە دژبەرە سووریاییەکان و عەشایریش نەبووە.

ئەبوو محەمەد جەولانی، سەرکردەی گرووپی تەحریرولشام کێیە؟

ئەبو محەمەد جەولانی لە ساڵی 1981 ی زایینی لە شارۆچکەی شەحیلی سەر بە شاری دەیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بنەماڵەیەک هاتە دنیا کە خەڵکی پاریزگای ئەدلەب بوو. ناوبراو بۆ شاری دەیرەزوور کۆچی کرد چونکوو باوکی فەرمانبەری دەوڵەت بوو و شۆفیری ئیدارەی ماڵە ڕێکخراوەییە سەربازییەکان بوو.

جەولانی یەکەم قۆناغەکانی پەروەردەی سەربازیی کۆتایی هێنا و چووە زانکۆی پزیشکی دیمەشق و دوو ساڵ پزیشکی خوێند و لە ساڵی سێهەمی زانکۆ چووە عێراق.

جەولانی دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 چووە ڕیزی گرووپی ئەلقاعیدە لقی عێراقەوە و لە ژێر فەرماندەیی ئەبوو مسعێب زەرقاوی و جێگرەکانی کاری دەکرد. دوای تیرۆری زەرقاوی لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ساڵی 2006، جەولانی لە عێراق چووە دەرەوە و چووە لوبنان.

جەولانی جارێکی دیکە لە لوبنانەوە هاتەوە عێراق و ئەمریکییەکان دەستگیریان کرد و لە زیندانی بوکا زیندانی کرا. ناوبراو لە ساڵی 2008 ئازاد کرا و چالاکییە سەربازییەکانی خۆیی لەگەڵ داعش بە سەرکردەیی ئەبووبەکر بەغدادی دەست پێکرد. زۆری نەخایاند کە بووە سەرۆکی ئۆپراسیۆنی ئەو گرووپە لە پارێزگای موسڵ. دوای چەند مانگ لە دەسپێکی قەیرانی سووریا، جەولانی لە مانگی ئووت وەکوو نێرەی قاعیدە بۆ دامەزراندنی لقی ئەو گرووپە لە وڵاتەکەی گەڕایەوە سووریا.

لە ژانڤیەی ساڵی 2012، جەولانی لە بەیاننامەیەکدا پێکهێنانی گرووپی ناسراو بە بەرەی نوسرەی ڕایگەیاند.

ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ساڵی 2016 بەدوای گوشارەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچار بوو بۆ سڕینەوەی دۆسیەی خۆی لە جەنایەتە نامرۆڤانەکانی، ناوی خۆی بۆ بەرەی فەتحولشام بگۆڕێت دواتریش دووبارە ناوی خۆی بە هەیئەت تەحریروشام گۆڕی.

News ID 38674

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha