نوجەبای عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی لە تورکیا کرد

مێدیایەکی بریتانیایی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەنقەرە پەیامی ڤیدیۆیی هۆشداریی نوجەبای وەرگرتووە، ئەو هەڕەشەیەی نیشانەی گۆڕانکاریەکی گەورە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئیندیپندنت لەسەر بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا کە زمانی تورکی بە دەوڵەت و سوپای تورکیا هۆشداریی دەدات کە لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە، باسی کردووە.

ئەو مێدیا بریتانیاییە نووسی: ئەو گرتە ڤیدیۆییە وێڕای هەڕەشە بە کێشانی شەڕ تا ناوخۆی تورکیا، پەیامێکی گرینگی پێیە. ئیندیپندنت دوای ئاماژە بە پێشینەی جەهادی ئەمینداری گشتی نوجەبا لە بەرانبەر داگیرکەرانی ئەمریکی کە بووە هۆی خستنی ناوی ئەو گرووپە بە لیستی گەمارۆدراوەکانی واشنتۆن، درێژەی دا: هێزەکانی وەفادار بە شێخ ئەکرەم کەعبی پێوەندییەکی پتەویان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان هەیە و ئەزموونی شەڕ لە سووریاشیان هەیە.

News Code 38663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =