AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢١ ١٠:٠٥

بلما نەرگیز هاوسەرۆکی هەدەپە لقی مووش دەستگیر کرا

بلما نەرگیز هاوسەرۆکی هەدەپە لقی مووش دەستگیر کرا

پۆلیسی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەدەپە لقی مووش، ناوبروی دەستگیر کرد و بۆ لقی دژە تیرۆری گواستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرم بلما نەرگیز هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدپە لقی مووش، سەرلەبەیانی دوێنێ دەستگیر کراوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە پۆلیسی شاری مووش لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی دوێنێ بە هێرش بۆ سەر ماڵی بلما نەرگیز و پشکنینی سەرتاسەری ماڵی ناوبراو، دەستگیری کرد و لەگەڵ خۆی بۆ باڵەخانەی هەدەپە بردی. پۆلیس دوای پشکنینی بینای پارتەکە و نووسینی ڕاۆپرت نەرگیزی بۆ لقی دژە تیرۆری ئیدارەی ئاسایشی مووش گواستەوە. نەرگیز بڕیارە تا 4 ڕۆژی داهاتوو بە فەرمانی دادستێنی لە گرتووخانە بمێنێتەوە. هۆکاری دەستگیر کرانی نەرگیز هێشتا ڕانەگەیێندراوە.

News ID 38639

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha