بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عامر فایز ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانى دەرەوهى ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لەلوتکەی بەغدادا دەکەنو ژمارەیان نزیکەی 10 وڵاتە، کە ئەوانیش بریتین لە(تورکیا، ئێران، سعودیە، ئوردنو کوهیت)، ئەوە جگە لەچەند وڵاتێکی عەرەبیی وەک میسرو ئیماراتو قەتەر، لەپاڵ ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ئەوروپی وەک فەرەنسا.
ئەگەرچی سوریایە هەرچەندە پێشبینیدەکرێت یەکێک لەتەوەرە سەرەکییەکانی لوتکەکە باسکردن بێت لەپرسی قەیرانی سوریا، بەڵام پێناچێت سوریا بانگهێشتی لوتکەکە بکرێت.
باس لەوەشکراوە، لەکۆنگرە هەرێمایەتییەکەی بەغدادا باس لەکۆنترۆڵکردنی سنوری نێوان وڵاتانو بەهێزکردنی لایەنی ئەمنییو سیاسییو ئابورییو چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو لەناوچەکەدا دەکرێت، ئەوە جگە لەباسکردن لەچارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان هەندێک لەوڵاتانی ناوچەکە.
لای خۆشییەوە زافر عانی پەڕلەمانتاری عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، کازمی لەڕێگای گرێدانی ئەو لوتکەیەوە دەیەوێت پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتیی ناوچەکەو جیهان بکات کە عێراق پێویستیی بەئارامییو ئاسایشەو نایەوێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێیە ناوچەییەکان، هەروەک هەوڵدەدرێت لەڕێگای ئەم لوتکەیەوه ڕۆڵی پێشەنگایەتی بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوشدا حکومەتی عێراق بانگهێشتنامەی نوسراوی بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی بەغدای ڕادەستی ڕێبەری وڵاتانی ناوچەکە کردوە.
بۆچوونی ئێوە