AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١١ ١٦:١٥

مووسەوی هەواڵی دا؛

73 وڵات بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان راگەیاند

73 وڵات بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان راگەیاند

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس ڕایگەیاند: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی ڕەئیسی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید نزامەدین مووسەوی وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس لە شرۆڤەی وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری سێزدەیە لە مەجلیس، وتی: ڕێوڕەسمی خوێندنەوەی فەرمانی بەدەسەڵات گەییشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی 12 ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: لەلایەن بەڕێز قاڵیبافەوە، لێژنەیەک پێک هێنراوە کە لە ئەو لێژنە کومیتەی جیاواز، کۆبوونەوەی بەربڵاویان بۆ بەڕێوەچوونی بەشکۆی ئەو ڕێوڕەسمە و هەروەها بانگهێشت کردنی میوانان بەڕێوە بردووە.

مووسەوی ڕایگەیاند: ئەو ڕێوڕەسمە ڕۆژی پێنجشەممە 14 ی گەلاوێژ هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەرکرانی مەشرووتیەت بەڕێوە دەچێت.

وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس هەروەها لە شرۆڤەی وردەکاریی بانگهێشتی میوانانی بیانی بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار، وتی: 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە بۆ بەشداری لە ئەو ڕێوڕەسمە ئامادەییان ڕاگەیاندووە کە لە نێوانیاندا 10 سەرۆک کۆمار، 20 سەرۆکی مەجلیس، 11 وەزیری دەرەوە و 10 وەزیری دیکە، هەروەها نێردەی تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک و بەرپرسای 11 ڕێکخراو نێودەوڵەتی و ناوچەیی، نوێنەری ئەمیندای گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرۆکی ئۆپێک، سەرۆکی IPU، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا، نوێنەری دی 8، نوێنەری سیتا و هەروەها نوێنەر و کەسایەتیی گرینگی ئایینە جیاوازیەکانی جیهان و کەسایەتی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە ئەو ڕێوڕەسمە بەشداری دەکەن.

مووسەوی وتیشی: هەروەها بۆ ڕووماڵ کردنی بەربڵاوی ئەو ڕێورەسمە، لە نزیک بە 400 هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەکی کە داوای ڕووماڵی ئەو ڕێوڕەسمەیان کردووە کە بە پێی دۆخی کۆرۆنایی توانیمان بوستێن بۆ بەشداری 170 هەواڵنیری ناوخۆیی و دەرەکیی لە زیاتر لە 30 وڵاتەوە دروست کراوە.

News ID 38489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha