AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١١ ١٠:٢٣

بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان؛

چوار گەڵاڵەی ئاوەدانی، وەرزشی و خۆش بژێوی لە سنە کرایەوە

چوار گەڵاڵەی ئاوەدانی، وەرزشی و خۆش بژێوی لە سنە کرایەوە

چوار گەڵاڵەی ئاوەدانی، وەرزشی و خۆش بژێوی لە سنە و بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان، شارەوان و ئەندامانی شۆرای شاری سنە و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەوینی یارییە کەنار ئاوەییەکان لە مەیدانی قانعی بەهاران، ڕێڕەوی وەرزش و تەندروستی لە پارکی بەساڵاچوان، پارکی دوو دۆنمی بە شێوازی باغی ئێرانی لە ئاویەر و کارخانەی تەواو ئۆتۆماتیکی ئاسفاڵت بە دەفرایەتی 160 تۆن لە کاتژمێردا ئەو گەڵاڵەگەلەن کە کراوەنەتەوە.

شارەوانی سنە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو گەڵاڵەگەلە وتی: بۆ خزمەتی شیاوی شارۆمەندان و هەروەها چارەسەری کێشەکان لە ئاستی شا لە ئەم خولە چەندین گەڵاڵەی ئاوەدانی، خۆش بژێوی، خزمەتگوزاری و وەرزشی لە ئاستی ساری سنە کراوەتەوە.

حشمەتوڵڵا سەیدی ڕاشیگەیاند: بۆ نموونە زەوینێکی وەرزشی بە ڕووبەری هەزار مەتری چوارگۆش تایبەتی وەرزشە کەنار ئاوییەکان لەوانە تۆپی پێ، والیباڵ، هەندباڵ کراوەتەوە.

News ID 38482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha