AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١١ ٠٧:٤٣

بە فەرمانی بەشار ئەسەد؛

حسێن عەرنووسی بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی سووریا دەستنیشان کرا

حسێن عەرنووسی بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی سووریا دەستنیشان کرا

بەشار ئەسەد بە درکردنی حوکمێک بەرپرسیاریەتی پێک هێنانی کابینەی نوێی سووریای خستە ئەستۆی حسێن عەرنووس، سەرۆک وەزیرانی سووریا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار سووریا بە دەرکردنی حوکمێک بەرپرسیاریەتی پێک هێنانی کابینەی نوێی سووریای خستە ئەستۆی حسێن عەرنووس، سەرۆک وەزیرانی سووریا.

لەم فەرمانەدا کە لە لاپەڕەی فەرمی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی سووریا لە تویتەردا بڵاو کراوەتەوە، نووسراوە: بە فەرمانی سەرۆک کۆماری سووریا، بەرپرسیاریەتی پێک هێنانی کابینەی دەوڵەتی نوێ بە حسێن عەرنووس دراوە.

حسێن عەرنووس لە ژوەنی ساڵی پێشوو وەکوو سەرۆک وەزیرانی سووریا دیاری کرا. هەروەها پێشتر پارێزگاری قەنتیرە و ئەنستیتۆی دەوڵەتی ڕێگا و بانی لە ئەستۆ بووە.

News ID 38477

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha