24715 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگ  270 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 24715 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 270 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 90 هەزار و 344 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 851 هەزار و 162 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 348 هەزار و 363 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =