بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 292 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 90 هەزار و 74 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 826 هەزار و 447 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 329 هەزار و 65 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment