بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ حسێن عرنوس سەرۆک وەزیرانی سووریا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە شکستی ئەمریکا و ئیسرائیل ل شەڕ لەگەڵ بەرەی بەرخۆدان لە ماوەی شەڕی دە ساڵەی دوایی وتی: ئەوان دڵنیا بوون لە ئەوەی کە شەڕی سەربازی و ئەمنیەتی ناتوانێت ئێران یان بەرەی بەرخۆدان شکست بدات، هەر بۆیە چوونەتە شەڕی ئابووری و گەمارۆدانەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەندێک جووڵەی ئەمریکییەکان لە ناو خاکی سووریا وتی: ئاڵبەت ئەو هەوڵانەش ئەنجامێکیان نابێت و هەر بۆیە بە شەڕی مێدیایی و ئابووری هاتوونەتە شەڕی خەڵکەوە.
سەرۆکی مەجلیس زیادی کرد: ئەمڕۆکە بەرەی بەرخۆدان لەگەڵ شەڕی ئابووری بەرەوڕوویە و دەتوانین بە هاوکاریی هاوبەش لە بواری ئابووری و بازرگانی لە شەڕی ئابووریش دوژمن ببەزێنین.
قاڵیباف بە وتنی ئەوەی کە ئێستاکە ئاستی پێوەندی سیاسی، ئەمنیەتی و ئابووری وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان لە باشترین ئاستدایە، وتی: ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە بەشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری دۆخی باشمان نییە و ئەگەر هەر بەم شێوە بچێنە پێشەوە، بەرەی بەرخۆدان مەترسی جیدی لەسەر دەبێت.
بۆچوونی ئێوە