ئەنجامی کارەکانی دەوڵەت لە خووزستان باش بووە

سەرۆک کۆماری ئیران بە وتنی ئەوەی کە ئەنجامی کارەکانی دەوڵەتەکەی خۆی لە خووزستان باش بووە، وتی: ئەگەر وشکەساڵی بێ وێنە لە 50 ساڵی ڕابردوو نەبوایە خەڵک تووشی کێشە نەدەهاتن.

بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی وتی: پارێزگای خووزستان خاوەن گرینگایەتی تایبەتە. خاکێکی زێڕین و پارێزگایەکی سنوورییە. خەڵکی ئەو پارێزگا پشتیوانی ئێران بوون.

ناوبراو زیادی کرد: کێشەگەلێک بۆ ژیانی خەڵک لە باری دابینی ئاو لە دۆخی گەرما دروست بووە، ئاوی سەدەکان کەم بووەتەوە بەشێک لە کێشەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو چارەسەر بووە. هیواداین بە ئامادە بوونی، جەهانگیری، پارێزگار و وەزیری وزە، کێشەکانی خووزستان کەم ببێتەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: هیوادارین بە پێی فەرمانی ڕێبەری ئێران کە دوێنێ درا، هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی خووزستان درێژەی هەبێت.

News Code 38346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha