AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١ ٠٦:٢٤

بۆ هەوڵ لە پێناو یەکسانی ئیتنیکەکان؛

سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی مافی مرۆڤی ویمار ۲۰۲۱ی بردەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی مافی مرۆڤی ویمار ۲۰۲۱ی بردەوە

سەلاحەدین دەمیرتاش بە بۆنەی هەوڵەکانی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد و یەکسانی کەمینە جۆربەجۆرەکانی تورکیا بووە براوەی خەڵاتی مافی مرۆڤی ویمار.

بە پێی هەواڵی مێهر, خەڵاتی مافی مرۆڤی ویمار لە ساڵی ۲۰۲۱ پێشکەشی سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەل کرا.
لە بڵاوکراوەی ئەنجومەنی گەلانی هەڕەشەلێکراودا نووسراە: دەمیرتاش یەکێک لە گرینگترین سیاسەتوانانی ئۆپۆزیسیۆن لە مێژووی هاوچەرخی تورکیایە.
هەروەها نووسراوە دەمیرتاش لایەنگری چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی کێشەی کوردە. هەروەها خوازیاری بەرانبەری مافی زمان, فەرهەنگ و سیاسەت بۆ خەڵکی کورد,ئاشووری, ئەرمەنی و یۆنانی لە تورکیایە.
شیاوی ئاماژەیە رێورەسمی پێشکەش کردنی ئەم خەڵاتە مانگی دیسامبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

News ID 38326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha