بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بێ بەڵێن وتی: شەپۆلی خرۆشانی کێشە جیهانییەکان کە ئەمڕۆ بەرەوڕووی بووینەتەوە، پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی هەیە. لە ڕاستیدا چەند لایەنەیی چی دیکە بژاردەیەکی بەناچاری نییە بەڵکوو تەنیا وەڵامی گونجاو بە قەیرانەکانی جیهان دێتە ئەژمار.
ناوبراو جەختی کرد: بێ گومان بزووتنەوەی بێ بەڵینەکان، وەکوو پێگەیەکی نێودەوڵەتی بەرچاو دەتوانێت دەرفەتێکی لەبار بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی بەشداری جیهانی لە ئەم سەردەمی زیاد بوونەوەی تاک لایەنی بێت.
وەزیری دەرەوی ئێران لە لێدوانەکەیدا وتی: هاوڕێیان چەند لایەنەگەرایی لاواز بووەتەوە و لەلایەن تاک لایەنەییەوە هەرەشەی لەسەرە. سەربزێوی تاک لایەنی توندڕەوی ئەمریکا گرینگترین کێشەیەکە کە هەموومان بەرەوڕوو بووینەتەوە.
Your Comment