AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١١ ٠٨:٠٩

پلەی زانستیی "پژوهشنامه ادبیات کردی" بۆ ئاستی "ب" بەرز کرایەوە

پلەی زانستیی "پژوهشنامه ادبیات کردی" بۆ ئاستی "ب" بەرز کرایەوە

پلەی زانستیی پژوهشنامە ادبیات کردی"، کە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە خاوەن ئیمتیازیەتی بۆ ئاستی "ب" بەرز کرایەوە.

پژوهشنامە ادبیات کردی"، کە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان لە سنە خاوەن ئیمتیازیەتی، لە هەڵسەنگاندنی لێژنەی گۆڤارە زانستییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێران بۆ ساڵی ۱۳۹۹ (۲۰۲۰) توانی ٦٦۵.۵ خاڵ بەدەست‌بهێنێ و بەم شێوەیە پلەی زانستیی گۆڤارەکە بۆ "ب" بەرزکرایەوە.

دوکتۆر بەختیار سەجادی، جێگری سەرنووسەر، ئەو دەستکەوتە پڕبایەخە لە کۆمەڵگای زانستی، بنەماڵەی گەورەی زانکۆی کوردستان و بەتایبەت لە توێژەرانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی پیرۆز دەکات. سپاس و پێزانینی هەیە بۆ پشتیوانی و هاودڵیی سەرجەم ستافی گۆڤارەکە، توێژینگەی کوردستان‌ناسی و زانکۆی کوردستان.

"پژوهشنامە ادبیات کردی" یەکەمین و تاقە گۆڤاری زانستیی دانپێدانراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئێرانە کە تایبەتە بە زمان و ئەدەبی کوردی. هەروەهاش، تاقه گۆڤاری کوردییە کە لە لایەن ناوەندی ISCیەوە متمانەی وەرگرتووە و نوانە کراوە.

News ID 38026

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha