رێگای نوێی سنە_مەریوان ٦۵۰ ملیار تمەن تێچووی بووە

بەڕێوەبەری گشتیی رێگا و شارسازی کوردستان وتی:پرۆژەی رێگای سنە مەریوان لە ساڵی ۸۲وە تا ئێستا دەستی پێ کردووە و ٦۵۰ ملیار تمەن تێچووی بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر, عێرفان مورادی لە رێورەسمی کرانەوەی رێگای نوێی سنە مەریوان وتی: درێژایی ئەم رێگایە ۵۲ کیلومەتر و پانتایی رێگاکەش ۱۰ مەترە و سێ تونێل لە خۆ دەگرێت.
ئەو وێرای ئاماژە بەوەی کە ئەم پرۆژە ٦ هەزار و ۵۰۰ ملیار ریاڵ تێچووی بووە, وتیشی: بە کەڵک وەرگرتن لەم پرۆژە درێژایی ئەم رێگایە لە ۱۲۵ کیلومەتر بۆ ۱۰۰ کیلومەتر کەم بۆتەوە و ئاستی هێمنایەتی رێگاکە چۆتە سەرەوە.
ناوبراو راشیگەیاند: پرۆژەی رێگای نوێی سنە_ مەریوان تا ساڵی ۹۵, تەنیا ٤۰ لەسەد پێشکەوتنی بووە و پاشان بە پشتیوانی نووسینگەی رێبەری ٤ هەزار ملیار ریاڵ بۆ درێژەی ئەم پرۆژەیە تەرخان کراوە.

News Code 37999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =