بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 115 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 83 هەزار و 588 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 150 هەزار و 949 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 809 هەزار و 595 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment