بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشاری ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا شەوی سێشەممە پەیامێکی دەسخۆشیی بۆ مەهدی مەشات سەرۆکی باڵای ئەنجومەنی سیاسی یەمەن نارد.
سەرۆک کۆماری سووریا لە ئەو پەیامەدا لە هەڵوێستی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە گەلی سووریا و ورەی بەرز و بڕایری سەربەخۆیان دەسخۆشی کرد.
بەشاری ئەسەد هەروەها بە ئارەزووری چاکەیی، ئاشتی و سەقا،گیری و گەشە و پێشکەوتنی بۆ گەلی یەمەن، مەهدی مەشاتی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئێمە لەگەڵ داخوازی ئێوە بۆ درێژەی دانوستان و گفتوگۆکان و هەماهەنگی نێوان دوو وڵاتەکە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە دوولایەنەکان لە بەرژەوەندی دوو نەتەوەکە هاوبەشین.
شیاوی باسە پەیامی دەسخۆشی بەشار ئەسەد لە وەڵام بە پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بەبۆنەی سەرکەوتنی سەرۆک کماری سووریا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نێردرا.
Your Comment