AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٩ ١٥:٥٣

لە پەیامێکی فەرمیدا؛

پیرۆزبایی پووتین لە رەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران

پیرۆزبایی پووتین لە رەئیسی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران

ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم رەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر, دەقی پەیامی پووتین بەم شێوەیە:
جەنابی سەید ئیبراهیم رەئیسی بەڕێز سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنتان وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران پیروزباییتان پێ دەڵێم.
پێوەندی نێوان وڵاتەکانمان دۆستانە و برایانەیە. هیوادارم چالاکی ئێوەش لەم بەرپرسیاریەتییە ببێتە هۆی گەشەی زیاتری هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکان و هەروەها چالاکی هاوبەشی نێونەتەوەیی بەدواوە بێت.
ئەم بابەتە بێگومان وڵامدەری بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت و لە رێگای پتەو کردنی هێمنایەتی و ئاسایشی ناوچە دەڕواتە پێشەوە.
هیوای سەرکەوتن و تەندروستی و ژیانی باشترتان بۆ دەخوازم.

News ID 37844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha