بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسى هه‌واڵى فورات بڵاویكردۆته‌وه، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕێگه‌ی نەداوه ئه‌ندامانى شاندی ئاشتی لەئەڵمانیاوە گه‌شت بكه‌ن بۆ هەولێر.
له‌ناساندنى گروپى ئاشتیدا هاتووه ((شاندی ئاشتی لەدژی شەڕ ده‌وه‌ستێته‌وه به‌تایبه‌ت داگیركاریه‌كانى توركیا))، هه‌روه‌ك هه‌وڵیانداوه لەفڕۆکەخانەى دوسڵدۆرفی ئەڵمانیاوە به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێبكه‌ون، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە ڕێگرییان لێکراوه‌و 27 ئه‌ندامى گروپه‌كه دەستگیرکراون.
ئەمەش له‌كاتێكدایه شه‌وى ڕابردوو هاکان تاش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا لهپارتى چه‌پ، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌وشاره‌وه ده‌ستگیركرا.
لە فڕۆکەخانەی دۆسڵدۆرف؛
ئه‌ڵمانیا 27 ئەندامی گرووپی ئاشتی دەستگیر کرد /ڕێگه‌ى نه‌داوه بێنە هەولێر

پۆلیسى ئه‌ڵمانیا بڕیارێكى توندى له‌دژى گروپى ئاشتى ده‌ركردوه‌و ڕێگه‌ى نه‌داوه ئه‌ندامه‌كانى گه‌شت به‌ره‌و هه‌ولێر بكه‌ن.
News ID 37731
Your Comment