بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی هاشمی قارەمانی کێش هەڵگریی جیهان، لە دەستەی 109 کیلۆ مۆڵەتی بەشداری لە ئولەمپیکی تۆکیۆی وەرگرت.
هاشمی کە 5 قۆناغ لە کێبەرکێیەکانی تێپەڕاندبوو، خاڵی پێویستی وەرگرت و بە مەبەستی بەشداری لە ئولەمپیک بەرەو تۆکیۆ کەوتە ڕێ.
هاشمی خەڵکی گوندی مورتی شاری چواری ئیلامە و تا ئێستا شانازی زۆری لە ئاستی جیهانی و ناوچەیی بە دەست هێناوە.
Your Comment