لە تەندروستی تەواودام/پێکەوە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژ دەکەین

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی سیهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی ئەلمناری لوبنان، وێڕای دەربڕینی دڵنیایی لە تەندروستی خۆی، وتی: بە پشتی خودا پێکەوە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژ دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشطی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی دامەزراندنی کەناڵی ئەلمناری لوبنان وێڕای دەربڕێنی دڵنیایی لەسەر تەندروستی خۆی، وتی: سەرەتا لە هەموو دۆستان کە نیگەرانی تەندروستی من بوون، دەسخۆشی دەکەم و و دڵنیایان دەکەمەوە کە لە تەندروستی تەواودام.

دەربڕینی هیوا بۆ نوێژ کردن لە مزگەوتی ئەقسا

ناوبراو زیادی کرد: من سوپاسی خودا دەکەم کە ئێستا لە گەڵتانم و هەر هیوادارم کە بە پشتی خودا پێکەوە لە مزگەوتی ئەقسا نوێژ دەکەین.

ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لەوانەی کە لە دامەزراندنی کەناڵی ئەلمنار ڕۆڵیان هەبوو، جەختی کرد: کەناڵی ئەلمنار کەناڵێک نییە کە بە دوای سوودەوە بێت بەڵکوو کەناڵێکە کە گیانفیدایی دەکات.

مەبەستی سەرەکی ئەلمنار بۆ بڵاو کردنەوەی جیهانی ئینتفازەی فەلەستین بوو

نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: مەبەستی سەرەکی ئەلمنار بۆ بڵاو کردنەوەی جیهانی ئینتفازەی فەلەستین بوو و ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە کەناڵی ئەلمنار کەناڵی ئارمانەکانی فەلەستینە.

نتانیاهۆ شکستی هێناوە و بۆ چوونە دەرەوە لە قەیران بەدوای ئەنجام دانی هەموو بژاردەکانە.

ڕێکاری چارەسەری کێشەی بەنزین لە لوبنان ئێرانەوە

نەسروڵڵا جەختی کرد: قەیرانی بەنزین لە لوبنان ڕێگا چارەی هەیە و ئەوەش لە ماوەی چەند ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت بەڵام پێویستی بە بڕایری سیاسی بوێرانە هەیە. پێشنیاری ئێران بۆ ناردنی وەجبەی سووتەمەنی بۆ لوبنان و بە دراوی نیشتمنای لوبنان هەر لە سەر جێیەتی.

News Code 37686

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =