بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 179 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 81 هەزار و 362 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 980 هەزار و 116 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 578 هەزار و 263 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە