ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جه‌واد حه‌یرانی نیا: ڕیچارد نفیۆ، ئه‌ندامی گرووپی دانوستانکاری ئه‌مریکا له ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران و ڕابرت ئاینهۆن ئه‌ندامی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی، وڵاتی ئێرانی له گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی دوور خستووه‌ته‌وه.
له وتاره‌دا دوو لێکۆڵه‌ری باڵای برۆکینز ده‌نووسن، ئه‌گه‌رچی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی به پێچه‌وانه‌ی خواستی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌لاتی ناڤین‌دا بووه، به‌ڵام ده‌توانێت به‌ر به‌م ئه‌گه‌ره بگرێت که ئێران ده‌ستی به چه‌کی ناڤۆکی بگات.
نفیۆ له وته‌یه‌ک که له ناوه‌ندی برۆکینز ئه‌نجامی دا، ئاماژه‌ی داوه که به‌رجام به باشی به‌ری به ئێران گرتووه. ئه‌و بڕوای وایه که به‌ر له به‌رجام هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ته‌نیا ئه‌گه‌ری به‌رده‌م ئه‌مریکا بوو، به‌ڵام ئێمه توانیمان به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی باڵانس بۆ ناوچه‌که بگه‌ڕێنینه‌وه.
نفیۆ له کۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی بروکینز که به هۆی بابه‌تی ناڤۆکی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چوو، جارێکی دیکه جه‌ختی کرد که واشنتۆن ده‌بێت هاوکارییه هه‌واڵگریی و سه‌ربازییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که له دژی ئێران به‌رز بکاته‌وه.
ڕابرت ئاینهۆرن له‌م کۆبوونه‌وه‌دا وتی: لێکۆڵینه‌وه‌کانی من و هاوکارم نفیۆ له ناوه‌ندی برۆکینز نیشانی ده‌دات که هیچ وڵاتێک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌ت میسر له دوای گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی نین.
ئاینهۆرن و نفیۆ له ڕاپۆرته‌که‌ی خۆیاندا بۆ ناوه‌ندی برۆکینز له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که عه‌ره‌بستان زیاترین خواستی هه‌یه تاکوو ده‌ستی به چه‌کی ناڤۆکی بگات، به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا چی دیکه توانی ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره‌یان نییه.
ئاینهۆرن وتی: ئیمارات وڵاتی ئێران به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری که‌مه که ئه‌م وڵاته له دوای گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی بێت.
ئاژانسی مێهر به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕیچار نفیۆ ئه‌نجام داوه:
*ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که عه‌ره‌بستان له دوای چه‌کی ناڤۆکییه، ئایا عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێت چه‌کی ناڤۆکی بکڕێت یان خۆی دروستی ده‌کات؟
له ئێستادا عه‌ره‌بستان له دوای وه‌ها شتێک نییه، به‌ڵام شاراوه نییه که ئه‌وان له‌م کاره بیر ده‌که‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان ئه‌م خواسته‌یان به هه‌نگاوه‌کانی ئێرانه‌وه گرێ داوه، ئه‌مه تاکوو 15 ساڵی دیکه‌ش بۆ ئێران کێشه‌یه.
*سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خواستی عه‌ره‌بستان بۆ گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکی ڕوون بووه‌ته‌وه بۆچی کۆمه‌ڵگای جیهانی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌م بابه‌ته نییه؟
ناتوانم له‌مباره‌وه به دڵنیایی بڕیار بده‌م، به‌ڵام به گشتی کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که وڵاتانی نوێ ده‌ستیان به‌م چه‌که بگات. له ساڵانی ڕابردوودا له ژێر چه‌تری شه‌ڕی سارد ئه‌م سیاسه‌ته درێژه‌ی پێده‌درا و ئێسته‌ش هه‌ر وڵاتێک بیه‌وێت ده‌ستی به چه‌کی ناڤۆکی بگات، سزا ده‌درێت و عه‌ره‌بستانیش گه‌ر له دوای ئه‌م چه‌کانه بێت ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه.
*ئێوه ئاماژه‌تان دا که به‌ر له به‌رجام ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر ئێران له ئارادا بووه، ئێسته چی؟
سه‌رۆک کۆمار ئۆباما به ئاشکرا وتوویه‌تی که ئه‌رکی ئه‌و پێش‌گرتن له ئێرانه تاکوو ده‌ستی به چه‌کی ناڤۆکی نه‌گات و ئه‌گه‌ری سه‌ربازی، یه‌کێک له ڕێگه چاره‌کان بوو. واشنتۆن به ئاشکرا ڕایگه‌یاندووه تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران له دوای سه‌ربازی کردنی پڕۆژه‌ی ناڤۆکی خۆی نه‌بێت هیچ ههنگاوێکی سه‌ربازی له دژی ئێران هه‌ڵناگرێت، به‌ڵام گه‌ر وه‌ها نیشان بدرێت که ئێران له دوای گه‌یشتن به چه‌کی ناڤۆکییه ئه‌وه به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ری سه‌ربازی دێته‌وه گۆڕ.
*ئێوه له ڕاپۆرته‌که‌ی خۆتاندا وه‌هاتان سه‌ڵماندووه که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ بازاڕه‌کانی جیهان ده‌بێته هۆی لاوزتربوونی ئێران، ئایا ئه‌مه دژ به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی نییه؟
به ئاشکرا ده‌ڵێم که وا نییه و له‌م بۆچوونه خراپ لێکدانه‌وه کراوه. زۆر که‌س لای وایه که گه‌ر ئێران ته‌ڤڵی بازه‌رگانی جیهانی بێت ئاسانتر ده‌توانین گه‌ماڕۆ ئابووری بدرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ش که به‌شداری ئابوووری جیهانی بێت له ئارادایه. بۆ ژاپۆن و ئه‌مریکا و ئا‌ڵمانیا و هێند و ڕووسیاش ڕاسته. ئه‌مه شتێکی دوو لایه‌نه‌یه و ئه‌گه‌ر هۆیه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ گه‌ماڕۆدان بوونی نه‌بێت، وه‌ها کارێک له زه‌ره‌ری هه‌موو وڵاتانی جیهانه.
ئه‌وه‌ی من ئاماژه‌م پێکردووه ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێران ته‌ڤڵی ئابووری جیهان بێت ئه‌وه ئه‌ویش وه‌ک وڵاتانی دیکه به‌شدار ده‌بێت له کێشه ئابوورییه‌کانی جیهان، وه‌ک کێشه‌ی سستی بازاڕ و کێشه بازرگانییه‌کان و هتد.
به‌ڵام ئه‌مه له هه‌مان کاتدا سوودی زۆریشی هه‌یه، چون سیستمی بازه‌رگانی جیهان ناوه‌ندێکی گه‌وره‌ی کاری بازه‌رگانییه که پڕه له ده‌رفه‌ت بۆ سوود کردن، ئه‌مه شتێکی دوو لایه‌نه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستت ده‌که‌وێت له زه‌ره‌ره‌کانی زیاتره.
Your Comment