AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٧ ٠٨:٤٨

هەڕەشەی ئەمریکا لە بەغدا

عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئێس400 ی ڕووسیا بکڕێت

عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئێس400 ی ڕووسیا بکڕێت

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە مانگەکانی داهاتوو گرێبەستێک بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی واژۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕێکی هەواڵی عێراق، نایف شمری لەو بارەوە وتی: لە بودجەی ساڵی 2021 بودجەیەک بۆ کڕینی سیستەمی نوێ بۆ هێزە چەکدارەکان بە ئامانجی هەماهەنگیان لە بواری جیهازاتی هێزە چەکدارەکان لە جیهان تەرخان کراوە.

ئەو پەرلەمانتارەی ئەندامی هاوپەیمانی وەتەنییە وتیشی: دەوڵەت لە مانگەکانی داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیاگەلی گرینگ بۆ تەیار کردنی هێزە چەکدارەکانی وڵات بە سیستەمی پێشكەوتووی بەرگری دژە ئاسمانی عێراق ڕێککەوتنگەلێک واژۆ دەکات.

شیاوی باسە کە لەم دواییەدا ڕاپۆرتەکانی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە زمانی هەندێک پەرلەمانتاری عێراقەوە ڕایانگەیاندبوو کە دەوڵەتی عێراق خەریکی تاوتوێ کردنی کڕینی سیستەمی ئێس 400 ی ڕووسیایە. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەغدا بیەوێت ئەو سیستەمە بکڕێت لەلایەن دەولەتی ئەمریکاوە گەمارۆ دەدرێت.

News ID 37348

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha