AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٦ ١٩:٢٦

۱۵ ملیار تمەن سەرفیترە لە کوردستان کۆ کراوەتەوە

۱۵ ملیار تمەن سەرفیترە لە کوردستان کۆ کراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کومیتەی ئیمدادی کوردستان وتی: تا ئیستا لە کوردستان 15 میلیار تمەن زەکاتی سەرفیترە کۆ کراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد رەسووڵ شێخی زادە وێڕای ئاماژە بەوەی کە زەکاتی فیتری ئەمساڵ 30 لە سەد لە چاو ساڵی پێشوو زیادی کردووە، وتی: هەموو زەکاتە کۆ کراوەکە بە بەشداری ئیمامانی هەینی و بەرپرسانی زەکاتی پارێزگا خراوەتە حیسابی کومیتەی ئیمداد.

ئەو وتیشی: گەر بەرپرسانی زەکاتی پارێزگا ئیزن بدەن، ئەم زەکاتە بۆ حیسابی ئەو کەسانە دەنێرین کە لە لایەن کومیتەوە پشتیوانی دەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی کومیتەی ئیمدادی کوردستان رایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە یەک میلیار و 200 ملیۆن تمەن بەو کەسانەی کە پێویستییان پێیە، دراوە.

شێخی زادە ڕاشیگەیاند: لە ماوەی مانگی ڕەمەزانیشدا 163 هەزار قاو چێشتی گەرم و پێویستی بژیوی کە 8 ملیار تمەن بایەخی هەیە، لە لایەن خەڵک و خێرۆمەندانەوە دراوەتە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیە.

News ID 37341

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha