بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی ڕایگەیاند: قودس ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان و لە پیرۆزترین شوێنە ئایینییەکان بۆ ئەوانە.
ناوبراو زیادی کرد: بریتانیاییەکان نزیک بە یەک سەدە پێش بە داگیر کردنی نیشتمانی موسڵمانان و کۆچ دانی جووەکان هەوڵی پێکهێنانی دەسەڵاتی ساختەی زایۆنیسمیان دا و ئەو گرێیە شێرپەنجەییان لە ناوچەکە دروست کرد.
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرگان وتیشی: ئیسرائیل هیچ کات وڵات نەبووە و ناشبێت چونکوو بە پێی ڕق لە کەس و ئایینەکانی دیکە چێ کراوە.
پێش نوێژی هەینی سنە وێڕای ئیدانە کردنی ئەو جەنایەتانە داوای یەکگرتوویی کۆمەڵگای جیهانی موسڵمانان لە بەرانبەر ئەو جەنایەتانەی ئیسرائیلی کرد.
مامۆستا ڕوستەمی زیادی کرد: ئەگەری موسڵمانان یەک بگرن نە ئیسرائیل و نە پشتیوانەکانی ناتوانن بگەنە ئامانجە وەیشوومەکانیان لە ناوچەکە.
Your Comment