AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٦ ١٢:٣٧

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو:

دۆخی فەلەستین جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان

دۆخی فەلەستین جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان

ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کاردانەوەی توندی بە دۆخی فەلەستین نیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، "‏ئەم ڕۆژانە ،لەفەڵەستین چی دەبینین؟: سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی موسڵمانان ودەیان شەهیدی مەدەنی و تاوەری نیشتەجێبونی وێرانکراوو بێسەروشوێن بونی هاوڵاتیان وئاوارەبونی ماڵوێرانکراوان".

ئاماژەی بەوەشکردوە ئەوەی رودەدات "وەک جەژنانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە بۆ موسڵمانان، دەسا نەفرەت لەو دروشمە بۆش و ویژدانە مردوانە..!".

News ID 37334

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha