بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی (حەماس) شەوی شەممە لە ئاگربڕی دوو کاتژمێرە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا.
هاویشتنی 3000 موشەک لە غەززەوە بۆ ڕژێمی زایۆنی
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لە هاویشتنی 3000 موشەک لە غەززەوە بەرەو ئەو ڕژێمە هەواڵیان داوە.
بنکەکانی ئامیتای و کوسوومی ڕژێمی زایۆنی کرانە ئامانج
کەتیبەکانی قودس لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامی فەلەستین رایگەیاند کە بنکە سەربازییەکانی ئامیتای و کۆسوومی رژێمی زایۆنی کراونەتە ئامانج.
بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین هێرشی ککردە سەر سەکۆی گازی ئیسرائیل
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێرشی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین بۆ سەکۆی دەرهێنانی گازی ڕژێمی زایۆنی لە مەودای 20 کیلۆمەتری غەززە هەواڵیان داوە.
داواکاری پاپای فرانسیس بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە فەلستین
پاپای فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان داوای ڕاگرتنی شەڕ لە فەلستینی کرد.
وەزارەتی تەندروستی فەلستین ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدەکانی غەزە تا ئێستا گەیشتە 181 کەس کە 52 منداڵ و 31 ژن لە خۆ دەگرێت. هەروەها تا ئێستا هەزار و 225 کەس بریندار بوون و زیاتریش دەبنەوە.
گوردانەکانی عێزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە وڵام دانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە، بنکەی ئاسمانی حتسوور و نتیفوتی کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆی.
شەهید بوونی 47 منداڵ و 29 ژن لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر غەززەوە تا ئێستا
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچە لە ماوەی 7 ڕۆژی ڕابردوو بۆ 174 شەهید بەرز بووەتەوە . لە ئەو هێرشانە تا ئێستا 47 منداڵ و 29 ژن شەهید بوون. هەروەها هەزار و 200 فەلەستینیش بریندار بوون.
بەرز بوونەەی ژمارەی قوربانیانی ئەمڕۆی غەززە بۆ 15 شەهید و 45 بریندار
سەرچاوە ئاگادارەکان لە نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی ئەمڕۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەرز بووەتەوە. بەهۆی هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل تا ئێستا 15 فەلەستینی شەهید بوون و 45 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێنج شەهید و زیاتر لە 40 بریندار لە هێرشە نوێیەکان بۆ سەر غەزە
سەرچاوە ئاگادارەکان لە نەخۆشخانەکانی غەزە ڕایانگەیاند کە لە هێرشی نوێی شەڕەکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە 5 فەلەستینی شەهید و زیاتر لە 40 کەس بریندار بوون.
بەرز بوونەوەی دەنگی ئاژیری مەترسی لە دەڤەری کەرتی غەزە
مێدیا ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند کە چەند کاتژمێر پێش ئێستا دەنگی ئاژیری مەترسی لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەڤەری کەرتی غەزە بەرز بووەتەوە.
بریندار بوونی 10 ئیسرائیلی لە شارەکانی فەلەستینی داگیرکراو
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە 10 زایۆنیی دانیشتووی فەلەستینی داگیرکراو لە هێرسە مووشەکییەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر شارەکانی فەلەستینی داگیرکراو بریندار بوون.
کردنەوەی ڕێڕەوی ڕەفەح
ڕێڕەوی ڕەفەح تەنیا ڕێگای پێووندی کەرتی غەزە لەگەڵ جیهانی دەرەوە لەلایەن میسرەوە کرایەوە تا بریندارە فەلەستینییەکان بۆ دەرمان بگوازرێنەوە بۆ میسر.
Your Comment