بەرهەم هێنانی ناوخۆیی، عیلاجی ڕکوود و ڕەخساندنی هەلی کارە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەرهەم هێنانی ناوخۆیی، عیلاجی ڕکوود و ڕەخساندنی هەلی کارە؛ شەرمەندەیی من کەمتر لەو گەنجە نییە کە بە دەستی بەتاڵ ئەڕواتەوە ماڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە دیدار لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەیەم بە جەخت لەسەر زەروورەتی پاراستنی دەسەڵات و پێگەی مەجلیس لە بوارە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، وتیان: مەجلیس شۆرای ئیسلامی دەبێ وێڕای شۆڕشی بوون بەرهەڵستی هەڵوێستە خەسمانەکانی ئەمریکا بوەستێتەوە و خۆڕاگر بێت لە بەرانبەر سیاسەتە چەوسێنەرانەکاندا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیشیان کرد کە دەبێ کێشە ئابوورییەکان بە تایبەت ڕکوود و هەلی کار چارەسەر بن و تەنیا قسە بەکەڵک نایەیێت.

ئەوان، چارەسەریی کێسەی ڕکوود و کار لە ڕێگای گەشەی بەرهەم هێنانی ناوخۆیی وەک یەکمایەتی سەرەکی و زۆر گرینگی بەشی ئابووری زانی و وتیان: شەرمەساری نیزام لە بێکاری گەنجێک زیاترە لە شەرمەندەیی ئەو گەنجە لە ناو بنەماڵەکەی، کەواتە دەبێ بۆ چارەسەریی ئەم کێسە، کاری جیدی بکرێت.

داواشیان کرد کە بەرەنگاریی لەگەڵ قاچاخ بکرێتە یەکمایەتییەکی کاری مەجلیس و دەوڵەت.

وتیشیان: پرسی ئابوور یەکمایەتی بەپەلە و هەنووکەیی وڵاتە بەڵام فەرهەنگە لە درێژ خایەن دا لە ئابوور گرینگترە.

ئەوەشیان وت کە دەبێ مەجلیس هەڵوێستی روون و ئاسکرای بەرانبە بە رەوتە سیاسییەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ببێت.  

News Code 3733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =