AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٥ ٢٠:٣٧

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی:

پیلانی پاكتاوی ره‌گه‌زپه‌رستی لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکرێت

پیلانی پاكتاوی ره‌گه‌زپه‌رستی لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکرێت

ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵوێست له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد، به‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبسن و بڕیارێك بده‌ن بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌فه‌له‌ستین و ده‌ستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یت راشیگه‌یاند: كۆمكاری عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی تاوانی جه‌نگ و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین و بۆردومانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پیلانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ قودس و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێبكات و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئیسرائیل كه‌ به‌رپرسن له‌ كوشتارگه‌ و تاوانه‌كانی جه‌نگ و مرۆڤایه‌تی دادگایی بكات و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێبه‌جێبكات.

News ID 37327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha