هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی/ بەرەی بەرخۆدان هاتە سەر خەت

شەڕی خەستی نێوان داگیرکارانی زایۆنیستی لە گەڵ نوێژخوێنە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا و برینداربوونی 331 کەس و شەهادەتی یەک فەلەستینی لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە میدیاییەکان لە شەڕی خەستی نێوان داگیرکارانی زایۆنیستی لە گەڵ نوێژخوێنە فەلەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا و برینداربوونی 331 کەس و شەهادەتی یەک فەلەستینی هەواڵیان داوە.

مزگەوتی ئەقسا لە بەیانی ئەمڕۆوە شەڕ و پێکادانی نێوان نوێژخوێنەکان و زایۆنییەکانی بەخۆوە بینی.

ژمارەیەک لە نوێژخوێنەکانی فەلەستین لە نێوگۆڕکی مزگەوتی ئەقسا بۆ ڕێگری لە هاتنەژوورەوەی نایاسایی شارۆچکە نشینەکان لە مزگەوتی ئەقسا گردبوونەوە.

داگیرکەرانی زایۆنیست بۆ بڵاوەپیکردنی نوێژخوێنەکان دەستیان بۆ گازی فرمیسکڕێژ برد و گولـلە و بۆمبی دەنگی بردووە.

هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر خان یۆنس

وتەبێژی کەتیبەکانی عێززەدین قەسام جەختی کرد تا کاتێک کە گەمارۆ و هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی زایۆنییەکان دژی نوێژخوێنەکان لە قودسی داگیرکراو کۆتایی نەیێت, هێرشی موشەکی درێژە پێدەدەین.

لە هەواڵەکاندا هاتووە تا ئێستا 160 مووشەکی فەلەستینی لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی زایۆنییەکان کراوە.

ڕژێمی زایۆنی چەند بنکەی حەماسی لە ڕۆژاوای کەرتی غەززە کردە ئامانج.

.هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی چەندین ناوچەی لە ڕۆژاوای ڕەفەح لە باشووری غەزڕە و خان یۆنس بوردۆمان کردووە.

هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی/ بەرەی بەرخۆدان هاتە سەر خەت

بنکەی سەربازیی مەفلاسیم کرایە ئامانج

بەرخۆدان بە دەیان سارۆخ شارۆچکە زایۆنییەکانی دەڤەری غەززەی کردە ئامانج و بنکەی سەربازیی مەفلاسیمی پێکا.

هاویشتنی مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی مووشەکی بەرەی بەرخۆدانی فەلەستین بەرەو ڕژێمی زایۆنب هەواڵیان داوە. دوای تەواوبوونی مۆڵەتەکە.
کەتیبەکانی قودس لە هاویشتنی 30 مووشەک بەرەو شاری سەدیرۆت لە دەڤەری غەززە هەواڵی دا.
کەتیبەکانی ناسر سەلاحەدین لە هێرشی مووشەکی بۆ عەسقەلان, سەدیرۆت و کەفاری غەززە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە دەیان مووشەکیان بەرەو شارۆچکە زایۆنییەکان تەقاندووە.

مۆڵەتی بەرخۆدان بە داگیرکەران

ئەبا عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی عێزەددین قەسام جەختی کرد: ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی بەرخۆدان تا کاتژمێر شەشی ئێوارە مۆڵەتی بە داگیرکەران داوەلە مزگەوتی قودس و گەڕەکی شێخ جەڕاح بێنه دەرەوە

شارۆچکە نشینەکان هێرشیان بۆ قودس هێنا

چالاکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە دەیان پاس خەڵکی شارۆچکە نشینی زایۆنیی بۆ هێڕش کردنە سەر نوێژخوێنەکانی مزگەوتی ئەقسا هێناوەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.

هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی/ بەرەی بەرخۆدان هاتە سەر خەت

بەرزبوونەوەی ژمارەی بریندارەکان بۆ 215

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە ژمارەی برینداربووانی فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئەقسا بۆ 215 کەس بەرز بووەتەوە. هەروەها فەلەستینیەک بە هۆی سەختی برینەکانیەوە شەهید کرا.

هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی/ بەرەی بەرخۆدان هاتە سەر خەت

بەڕێوەبەری مزگەوتی ئەقسا: ئێمە ئێستا لە مەیدانی شەڕداین

شێخ عومەرئەلکەسوانی، بەڕێوەبەری مزگەوتی ئەقسا وتی: ئێمە ئێستا لە مەیدانی شەڕداین. زایۆنییەکان گەمارۆی مزگەوتەکەیان داوە. زایۆنییەکان هەر کەس کە بیەوێت لە مزگەوت برواتە دەرەوە دەستبەسەری دەکەن.

هاویشتنی دەیان مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی/ بەرەی بەرخۆدان هاتە سەر خەت

ئاگر کەوتنەوە لە دەرگای جەنائز

ئاگر لە شوێنی چوونە ژوورەوەی بابولجەنائێز لە مزگەوتی ئەقسا کەوتووەتەوە و سەرەڕای زەختی داگیرکەرانی زایۆنی نەیانتوانیەوە جوولەکە شارۆچکەنشینەکان بهێننە ناو مزگەوتی ئەقسا.

News Code 37247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =