بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئینتەرفاکس"ی ڕووسیی، ئەدمیراڵ ئەلێکساندەر کاربۆڤ جێگری ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیی لەسوریا لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "مۆڵدانی هێزێکی زۆری سەربازیی لەناوچەکانی کوردستانی سووریا کە هاوکاتە لەگەڵ دۆخی نائاسایی ئابوورییو کۆمەڵایەتیی سوریا کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە درووستبووە، زیانێکی گەورە بەهەوڵەکانی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی سوریا دەگەیەنێت".
کاربۆڤ باسی لەوەشکردووە، سوریا دەتوانێت خۆی کێشەی شانە نووستووەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان چارەسەر بکات، بۆیە هیچ پاساوێک بۆمانەوەی هێزی سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش نییەو ئەوە دژ بەیاسا نێودەوڵەتییەکانە.
هێزەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک پێگەی سەربازی لە کوردستانی سوریا جێگیرن کە لە گرنگترینیان لەنزیک کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەرو کارگەی گازی کۆنیکو لەپارێزگای دێرەزورو کێڵگەی نەوتیی ڕمێلان لەحەسەکەو بنکەی سەربازیی "تەنەف" لەسێگۆشەی سنووری سوریا لەگەڵ ئوردنو عێراق.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا:
بوونی ئەمریکا لە ناوچە کوردییەکانی سووریا زیانێکی گەورەیە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەفەرمی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەگواستنەوەی چەکو کەلوپەلی سەربازیی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی کوردی سووریا ڕاگەیاند.
News ID 37223
Your Comment