AP ١٤٠٠ گوڵان ١٨ ١١:٥٨

سەبارەت بە ڕۆژنامەنوسانی بادینان؛

ڕێکخراوەیەکی جیهانی پارتی و مەسرور بارزانی تۆمەتبار دەکات

ڕێکخراوەیەکی جیهانی پارتی و مەسرور بارزانی تۆمەتبار دەکات

ڕێكخراوى CPT له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى زیندانیكردنى شه‌ش ساڵى ڕۆژنامەنوسان‌ و چالاکانی بادینان هاته‌ده‌نگ‌ و په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێكخراوى CPT له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى زیندانیكردنى شه‌ش ساڵى ڕۆژنامەنوسان‌ و چالاکانی بادینان هاته‌ده‌نگ‌ و په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كات‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە دادگا بڕیارى پێشوه‌خته‌ى مه‌سرور بارزانى په‌سه‌ندكردووه‌.

ڕێکخراوەیەکی جیهانی پارتی و مەسرور بارزانی تۆمەتبار دەکات

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاتووە؛ ڕێكخراوه‌كه‌ پارتى تۆمه‌تباركردووه‌ و ئاشكرایكردوه‌، "سێ لەدادوەرانی دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەولێر لەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان ھەژماردەکرێن، کە حزبی حکومڕانە لەناوچەی بادینانی ھەرێمی کوردستانی عێراق. پەسەندکردنی بڕیارەکەی دادگا لەلایەن ئەوانەوە، سەلمێنەری ئەوەیە کە ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکانی بادینان بەگوێرەی یاساو چەسپاندنی دادگەری سزانەدراون، بەڵکو بەپێی بڕیاری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سزادراون، ئەمەش لەپێناو سزادانی ڕەخنەگرانی گەندەڵی‌و سەرکوتکردنی ڕۆژنامەوانان‌و کاری کۆمەڵگەی مەدەنیە".

ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه‌، "دادگای باڵای تاوانەکان‌و دادگای تێھەڵچوونەوە تەنها ئەو بڕیارەیان پەسەندکرد کە مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی ھەرێم‌و هاوكات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی زیندانیکراوانی بادینانەوە، بەر لەپڕۆسەی داگاییکردنەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرایکردو وتی:"ئەوان نە ڕۆژنامەوانن‌و نە چالاکوانن، به‌ڵكوو ئەوان سیخوڕی وڵاتانن‌ و تێکدەرن".

"سی پی تی"، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی بواری مافەکانی مرۆڤەو لەساڵی 2007وه‌ کاردەکات بۆ بەبەڵگەکردنی کاریگەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەر گیان‌و بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەهه‌رێمى كوردستان.

News ID 37210

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha